بێ بەرامبەر

سەنتەرێکى راهێنان بۆ منداڵانى ئۆتیزم دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

لە سلێمانى سەنتەرێکى راهێنان بۆ منداڵانى ئۆتیزم دەکرێتەوە و وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیش دەڵێت: بەبێ بەرامبەر منداڵانى ئۆتیزمى خێزانە نەدارەکان وەردەگرن.

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بە 964ـى وت،”سەنتەرەکە لەلایەن خێرخوازێکەوە لە شارى سلێمانى دەکرێتەوە و تایبەتە بەو خێزانانەی باری داراییان خراپە و منداڵی تووشبووی ئۆتیزمیان هەیە”.

بە وتەى کوێستان محەمەد، سەنتەرەکە بێ بەرامبەر چارەسەر و راهێنان پێشکەش بۆ منداڵانى ئۆتیزم دەکات.

سەنتەرەکە لەلایەن ئامانج جەمال کە کوردێکى تاراوگەیە دەکرێتەوە و کارەکەشى بە شێوەى خێرخوازى بەڕێوە دەچێت.

شارى ئۆتیزم

شارى ئۆتیزم" دروست دەکرێت"