وەرگێرە کوردەکەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق

“سەدامم بینی دەیگوت زوڵمم لێدەکەن و جلەکانیان دڕاندووم”

964+

رێژوان قادر- سلێمانی

وەرگێرە کوردەکەى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق، چیرۆکە نەبیستراوەکانى رۆژانى دادگاى سەرکردەکانى رژێمى بەعس دەگێڕێتەوە و باس لەوە دەکات، سەدام توڕە ببوو و دەیگوت”زوڵمم لێدەکەن و بە کەتەر جلەکانم لەبەر دادەدڕن و سوکایەتیم پێدەکەن”.

میران نەجات، کوردێکى کەرکوکییە و ماوەى 20 ساڵە لە شارى سلێمانى نیشتەجێیە، بەهۆى لێهاتووییەکەیەوە وەرگێڕى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق بووە بۆ هەردوو کەیسى ئەنفال و کیمیابارانى هەڵەبجە.

ئەو رۆژەى بڕیارى لە سێدارەدان بۆ عەلى حەسەن مەجید دەرچوو، خۆشترین رۆژى میران بووە وەک ئەوەى بۆ 964 باسى لێوەکرد،”چونکە بینیم زاڵمێک لەسەر کەیسى هەڵەبجە توندترین سزاى بۆ دەرچوو”.

میران لە ساڵى 2006 لەگەڵ وەزیرێکى کورد، سەدامى بینیوە و گوێى لێبووە کە سەدام ناڕەزایەتى دەربڕیووە و وتویەتى،”زوڵمم لێ دەکەن و بە کەتەر جلەکانیان دڕاندووم”.

میران کە خۆی شاهید بووە بەسەر یەکتربینینی کەسوکاری شەهیدان و سەدام حوسێنەوە، باسى ئەو ساتە بۆ 964 دەکات و دەڵێت: کەسوکارى شەهیدەکان کە دەهاتنە دادگاییەکە هەندێکیان بە گریان و هەندێکیان بە وتنەوەی دروشم و هەندێکی تر بەخۆشی و پێکەنینەوە رووبەڕووی سەدام دەبوونەوە و دڵخۆشبوون کە بەو شێوەیە بە قۆڵبەستراوی تاوانبارانم دەبینى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەوانەى وێنەى سەدامیان بەرزکردەوە سزای تووند دران

ئەوانەى وێنەى سەدامیان بەرزکردەوە سزای تووند دران