"بەغدا دان بەمافیان نانێت"

دەستەی مافی مرۆڤ: بە پارێزگا کردنی هەڵەبجە قەرەبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پاش 36 ساڵ لە مەرگەساتی کیمیایی بارانی هەڵەبجە چاوی لەوەیە، پڕۆژە یاسای هەڵەبجە بکرێتە یاسا و شارەکە وەک 19 یەمین پارێزگای عێراق دانی پێدا بنرێ.

سبەی شەممە 16.3.2024، هەڵەبجە 36 ساڵ تەمەنی دەکات لە یادی کیمیایی باران کردنی شارەکەی لەلایەن رژێمی بەعسەوە کە زیاتر لە زیاتر لە پێنج هەزار دانیشتووی شارەکە، لە پیاو و ژن، منداڵ و گەنج شەھیدبوون، زیاتر لە 10 هەزار کەسی تریش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەکە دەڵێت، ئەمساڵیش بە خەمباریەوە یادی تێپەڕبونی 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە، سەدەی رابردوو شاهیدی ئەنجامدانی چەندان تاوانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی بوو یەکێک لە تاوانە گەورەکانی مێژووش کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە بوو لەلایەن رژێمی بەعس.

ئەوەشی وتووە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شەهیدبوونی ئەو ژمارە زۆرە لە ژن و منداڵ و مەدەنی پەڵەیەکی رەشە بە نێو چەوانی تاوانبارانی ئەو کارەساتە، بەداخەوە لە16ی ئازاری 1988 بەبەرچاوی هەموو وڵاتان و کۆمەڵی نێو دەوڵەتی رژێمی ئەوکاتی عێڕاق ئەو تاوانەی بەرامبەر ئەو شارە ئەنجامداو چەکی کۆمەڵکوژی بەکارهێنا هیچ وڵاتێک رێگری نەکردو ئیدانەی نەکرد.

دەستەکە پێی وایە، تا ئێستاش لە بەغداوە خەڵکانێک سیاسەتی برسی کردن و دژایەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکەن و ئامادە نین دان بەمافەکانی هەرێمی کوردستان بنێن، هەر بۆیە داوایکردووە، ئەمساڵ بێ هیچ پاساوێک پڕۆسەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆتایی پێ بێت ئەوەش وەک بچوکترین قەرەبووی خەڵکی شارەکە و ئاوەدانکردنەوەی.

ئایا ئازاری هەڵەبجەییەکان شایەنی گاڵتەپێکردنە؟

ئایا ئازاری هەڵەبجەییەکان شایەنی گاڵتەپێکردنە؟

هاتووچۆى هەڵەبجە تابلۆى ژمارە 1988 دەفرۆشێت؟

هاتووچۆى هەڵەبجە تابلۆى ژمارە 1988 دەفرۆشێت؟