لە قەزای هەریر

مەلا کامەران بە شێوازێکی جیاواز خەڵک بۆ پارشێو خەبەر دەکاتەوە

964+

ئاکام غەفور

ماوەی دوو ساڵە مەلا کامەران بە زمانی کوردی کەباری پارشێو دەکات، بە خەڵکی دەڵێت”هەستنۆ پاشیوێ بکەن پاشیو گەلەک خێرە”.

مەلا کامەران قادر، خەڵکی قەزای هەریرە و خۆیی و برایەکانیشی بانگبێژی مزگەوتی گەورەی هەریرن، خوێندنی مەلایەتی تەواو نەکردووە بەلام هەر لە منداڵیەوە لە حوجرە بووە و دواتریش دەستی کردووە بە خوێندنی قورئان لەگەڵ چەند فەقێیەک، ئێستاش لە پرسەکاندا قورئان دەخوێنێت و بەوەناسراوە کە خاوەنی دەنگێکی خۆشە.

ئەو مەلایە بە شێوازێکی جیاواز خەڵک بۆ پارشێو خەبەر دەکاتەو بە 964ـی وت، “هەموو شەوێکی رەمەزان لە مزگەوت قورئانم دەخوێند، ساڵی رابردوو کاتی پارشێو دراوسێیەکمان داوای لێکردم کە وەسفی پارشێوی بۆ بکەم کە دەنگم خۆشە سرودێکی بۆ بلێم منیش ئەوەم بۆوت کە کاتی پارشێوە هەستنەوە بۆ پارشێو، دوای ئەوەی دەنگدانەوەی باشی هەبوو بڕیارم دا کە چیتر رەمەزانان بەو شێوەیە کەبار بکەم”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ماوەی 10 ساڵە بە دەھۆڵ پارشێوان خەڵک خەبەر دەکاتەوە

ماوەی 10 ساڵە بە دەھۆڵ پارشێوان خەڵک خەبەر دەکاتەوە