بەرامبەر کێ یاریی دەکات؟
هه‌ولێر گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق له تۆپی پێ، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د رازی له به‌غدا كرا و تاكه گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر یاریزان عه‌لی موحسین له گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ولێر گه‌یشته قۆناغی هه‌شت و له‌وێشدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت یاریی ده‌كات.