ناسنامەى تیپەکانى قۆناغى 8 ئاشکرا بوو

ئەتڵەتیکۆ بەسەر ئینتەردا سەرکەوت

964+

وریا فەتاح

ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەناو یاریگاى خۆى سەرکەوتنێکى گرنگى تۆمارکرد و ئینتەرمیلانى دورخستەوە.

لە یارییەکانى قۆناغى 16ـى خولى یانەپاڵەوانەکانى ئەوروپا، ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ میواندارى ئینتەرى کرد، هەرچەندە لە یارى یەکەمدا ئینتەر بەگۆڵێکى بێ وەڵام سەرکەوتنى تۆمارکردبوو، بەڵام لە یارى گەڕانەوەدا ئەتڵەتیکۆ ئەنجامەکەى پێچەوانە کردەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنى نوسییەوە.

بە لەبەرچاوگرتنى ئەنجامى هەردوو یارییەکە، پێویست بوو دوو گێم بۆ یارییەکە زیاد بکرێت و لەو دوو گێمەشدا گۆڵ تۆمار نەکراو چارەنوسى یارییەکە درایە دەست لێدانە یەکلایى کەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلایی کەرەوەکاندا، ئەتڵەتیکۆ بە لێهاتووى یان ئۆبلاک سەرکەوتنى تۆمارکر و خۆى گەیاندە قۆناغى 8ـى خولى یانە پاڵەوانەکان و ئینتەریشى ناردەوە بۆ ئیتاڵیا.

لە یارییەکى دیکەدا، دۆرتمۆندى ئەڵمانى بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە ئایندهۆڤنى هۆڵەندى بردەوە و گەیشتە قۆناغى هەشت.

بە یەکلایى بوونەوەى ئەنجامى ئەو دوو یارییە، ناسنامەى یانەکانى قۆناغى 8ـى خولى یانەپاڵەوانەکان بەم شێوەیەیە:

_ریاڵ مەدرید

_ئەتڵەتیکۆ مەدرید

_مانچستەر ستى

_بارسێلۆنا

_بایرن میونشن

_پاریس سانجێرمان

_بروسیا دۆرتمۆند

_ئارسیناڵ

بارسا زەنگى مەترسى لێدا و ئارسناڵ بە زەحمەت بردییەوە

بارسا زەنگى مەترسى لێدا و ئارسناڵ بە زەحمەت بردییەوە