چیرۆکی مام عەلی

زیاتر لە 30 ساڵە شیرینی لە ماڵەوە دروستدەکات و لەبازاڕی قەڵادزێ خواستی لەسەرە

964+
محەمەد عەلی _ پشدەر

مام عەلی کاسبکارێکی تەمەنی 61 ساڵەی دانیشتووی قەڵادزێیە، زیاتر لە 30 ساڵە بە دەستوپەنجەی خۆی برمە دروست دەکات و لە ناو بازاڕی شارەکە دەیفرۆشێت.

ئەو بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی لەو رێگەیەوە دابیندەکات، برمەی دەستی مام عەلی ناوبانگیی دروستکردووە و خواستی زۆری لەسەرە، خەڵکی خانەخوێ بە تامەزرۆییەوە دەیکڕن بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا چاوەکان دەچنەوە سەر ئەو بۆ گەیشتن بە شیرینیەکی تام جیاواز.

دوو هاوڵاتی نیشتەجێی ناوچەکە کە لە فیچەرەکەی 964 بەشدارییان کردووە دەڵێن، پاک و خاوێنی و تام و بۆنە جیاوازەکەی وایکردووە، ماوەی 15 ساڵە برمە لە مام عەلی بکڕن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

برمە و کولیچەی رواندز خواستێکی زۆری لەسەرە

برمە و کولیچەی رواندز خواستێکی زۆری لەسەرە