بیناى ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم
"دادگاى فیدڕاڵى زیاده‌ڕۆیی كردووه"
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم هێرشى توند دەکاتە سەر دادگاى فیدڕاڵى
964+
وریا فەتاح
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی كۆتاكان، راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا دەڵێت،”دادگاى فیدڕاڵى زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه”.
دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرکى ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: به‌پێی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له قۆناغی گواستنه‌وه له ساڵی 2004 گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و تێیدا سیستمی حوكم به پێی ماده چوار له‌و یاسایه ده‌ستنیشان كرا به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای راستیی مێژوویی و جوگرافی و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به پێی ده‌ستور له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان بوو.
لەبارەى دەسەڵاتە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستانەوە، سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى نووسیویەتى،” دادگای باڵای فیدراڵی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ماده 92ـى ده‌ستوور و یاسای دادگای فیدراڵی ژماره 30 ساڵی 2005ـى هه‌موار كراوه، زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه”.
“دادگاى باڵاى فیدڕاڵى مافی به‌خۆی داوه كه له هه‌موو گه‌وره و بچوكێكی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردان بكات، بەتایبەت بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆتاكانی له یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، به وردبوونه‌وه له‌و بڕیاره به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌یه، كه له ژێر سایه‌یدا كار ده‌كات، چونكه ده‌ستوور دانی به‌وه‌دا ناوه، باڵاده‌ستی بۆ یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه كاتێك ناكۆك یان هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاسا فیدراڵییه‌كان”، سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى وادەڵێت.