حوجرەکە تەمەنی دوو سەدەیە

ماڵەکانی بەحرکە نان بە فەقێکانی حوجرە دەدەن

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

حوجرەی بەحرکە، زیاتر لە دوو سەدەیە فەقێی تێدا دەخوێنن و دەبنە مامۆستا و پێش نوێژ، بەشێک لەو فەقێیانە ئێواران و نیوەڕوان نان خواردنیان لەسەر ماڵەکانی ناحیەکەیە.

حوجرەکە، بەیەکێک لەکۆنترین حوجرەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت کە تاوەکو ئێستا فەقێ (فێرخواز ئاینی) تێیدا بخوێنن، ئەم حوجرەیە سەر بە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

تاهیر گەردی، یەکێکە لە فەقێکان ئەو قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، سێ ساڵە لە بەحرەکەیە و لە دهۆکەوە هاتووە تا بڕوانامەی مامۆستای پێ بدرێت، لەگەڵ هاوڕێ فەقێکەی دەچنە ماڵانی دەوروبەری حوجرەکە و خوانی ئێوارەیان پێ دەدەن.

ژمارەیەک خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا، تێزی ماستەر و دکتۆرایان لەسەر ئەم حوجرەیە بەدەستهێناوە، لە دیارترین مامۆستاکانی ئەم حوجرەیە مامۆستا تەیب و مامۆستا تاهیر گەردین، کە ئێستا مامۆستا تاهیر لەژیاندا ماوە و ساڵانە بڕوانامەی مامۆستای بە چەند فەقێ دەدات بۆ بوون بە مامۆستا و پێش نوێژ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

700 کیلۆمەتر لە پێناو فەقێیەتی و خزمەتی ئایینی ئیسلام

700 کیلۆمەتر لە پێناو فەقێیەتی و خزمەتی ئایینی ئیسلام