دیمەنی رووخاندنی قوتابخانەکە - وێنە: شارەوانیی سلێمانی
وردەکارییەکەی چییە؟
لە رانیە قوتابخانەیەک تێک دەدرێت و دەکرێتە باخچە
964+
پێشەوا محەمەد
لە ناو سەنتەری شاری رانیە قوتابخانەیەک تێک دەدرێت و شارەوانیی شارەکەش دەڵێت، دەیکەنە باخچەیەکی جوان و لەگەڵ باخچەی گشتیی رانیە لێکی دەدەن.
قوتابخانەکە ناوی رانیە بوو، لە ساڵی 1950ـەوە دروستکرابوو، دوای دروستکردنی دووسایدەکەی ناوشاری رانیە بەشێکی رووخابوو و پەروەردەی رانیەش بیناکەی چۆڵ کردبوو.
بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانیە بە 964ـی راگەیاند، قوتابخانەکە بۆ خوێندن بەکەڵک نەمابوو و پەروەردەش ئەو قوتابخانەیەی لەگەڵ یەکێکی دیکەدا تێکەڵ کرد و ئێمە ئەو بەشەمان وەرگرت کە مابوو.
وتیشی، “دوای رەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە دەیکەینە باخچە و لەگەڵ باخی گشتیی رانییە لێکی دەدەین”.
لە ناو رانیەدا 45 باخچەی تێدایە، شارەوانیی شارەکە پلانی زۆرکردن و سەوزکردنی زیاتری باخچەکانی هەیە.
“ئێستا لە پڕۆسەی دیزاینی باخچەکەداین و دەمانەوێت جوان و سەرنجڕاکێش بێت”، سەرۆکی شارەوانیی رانیە وای وت.