رانیە

بە درێژایى مانگى رەمەزان بەبێ بەرامبەر نان ببەوە

964+

ژێوار خدر- رانیە

نانەواخانەیەکى شارى رانیە، بەبێ بەرامبەر و بە درێژایى مانگى رەمەزان، نان دەبەخشێت بەو کەسانەى کەمدەرامەتن.

وەستا هونەر کە خاوەنى نانەواخانەکەیە، بە 964ـى وت،”پێش رەمەزان بیرمان لەوە کردەوە، چونکە، مانگى رەمەزان مانگى بەخشینە بە تایبەت ئێستا کە بارودۆخێکى سەختى ئابوورى رووى لە هەرێم کردووە، خەڵکێکى زۆر پێویستى بە هاوکارییە”.

بە وتەى وەستا هونەر، تائێستا 15 ماڵ پەیوەندییان پێوەکردوون و ئەو کەسانەش کە دوورە دەستن، بە تاکسى بۆیان دەنێرن و خاوەن تاکسییەکانیش بە خێرخوازى ئەنجامى دەدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

به‌ پاره‌ى خێرخوازى هه‌ر جاره‌ى به‌شێكی رێگاى گونده...

به‌ پاره‌ى خێرخوازى هه‌ر جاره‌ى به‌شێكی رێگاى گونده‌كه‌یان كۆنكرێت ده‌كه‌ن