چی‌یان کردووە؟
سێ كه‌س له سیته‌ك ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سێ كه‌س له دارستانی سیته‌ك ده‌ستگیر كران، كه راویان كردووه و به كه‌لوپه‌له‌وه گیراون.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئاشكرای كرد، بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سیته‌ك
له سنووری گوندی بناویلە دوو هاوڵاتیان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کرد، کە دوو کەوی زیندوویان پێبووه، هەروەها دوو قەفەز و یه‌ك داوی راوکردن و تەورداسێگیشیان پێبووه، سەرجەم ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، لە چالاکییەکی دیكه‌ی هەمان بنکەدا لە سنووری گوندی نۆدێ راوچیەك دەستگیر کراوه، كه یه‌ك كه‌و، یه‌ك قه‌فه‌ز، یه‌ك تاپڕ، 10 فیشه‌ك و یه‌ك داوی راوكردنیشی پێ بووه.
“بە فەرمانی دادوەر کەوەکان ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ سروشت و ژینگە”، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی وا ده‌ڵێت.