قەرەبوو وەردەگرن

ئەمڕۆ نزیکەی 80 خێزانی ئاوارە لە دهۆکەوە دەگەڕێنەوە شنگال

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ نزیکەی 80 خێزانی ئێزدی کە لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک نیشتەجێن، دەگەڕێنەوە قەزای شنگال و بە بڕێک پارە و دروستکردنی خانوو قەرەبوو وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.3.2024، پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، 79 خێزانی شنگال لە دهۆکەوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هەر یەکێک لەو خێزانانە بڕی 1240 دۆلاریان پێدەدرێت.

بە وتەی پیر دەیان جەعفەر، جگە لە قەرەبووی دارایی، خانوو دروستکراوە بۆ بەشێک لەو خێزانانەی کە بڕیاری گەڕانەوایان داوە و پێشتە خانووەکانی خۆیان بەهۆی شەڕی داعش رووخاوە یان زیانی بەرکەوتووە.

ئەو ئاوارانە لەرێگەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) دەگەڕێنەوە بەو جۆرە قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریداوە چوار ملیۆن دینار بدات بەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە و کەلوپەلی ناو ماڵیان بۆ دابیندەکات.

زۆرترینی ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستانن، لە دهۆک نیشتەجێن، لە سنووری پارێزگاکە 20 کەمپ هەن و ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگاکە بە گشتی 337 هەزار ئاوارەن.

سودانی 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان ...

سودانی 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان کرد