ئەم هەفتەیە

بەغدا پشکنین بۆ ئامێرەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە ئەم هەفتەیە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی پشکنین بنێردرێنە بە‌غدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.3.2024، ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە، کە دەکاتە رێکەوتی 15.3.2024، ئامێرەکانی دەنگدان دەنێرن بۆ بەغدا و لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی 964، هەفتەی داهاتووش وادەی تۆمارکردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دەستپێدەکات.

ماوەی دوو رۆژژە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، وادەکە درێژناکرێتەوە.

رۆژی 3.3.2024 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکردوو، بڕیارە رۆژی 10.6.2024 ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت.

کۆمسیۆن 9 رۆژی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی حزبەکان دیاریک...

کۆمسیۆن 9 رۆژی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی حزبەکان دیاریکرد