موچە دابەش دەکرێت

566 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

964+

توانا نەقی

ئەمشە و وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 566 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە 964ـی وت، بە چوار بەش ئەو بڕە پارەیە لە رێگەی بانکی مەرکەزی عێراق لقی هەولێرەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

وتیشی، 429 ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی و سێ سەرۆکایەتییەکە جگە لە وەارەتی پێشمەرگە و ئەنجمەنی ئاسایشی هەرێم.

هەروەها 119 ملیار دینار بۆ خانەنشینانی مدەنی و 10 ملیار دینار بۆ کەمئەندامان و 8 ملیار دینار بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوان

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پارەکە لەسەر هەژماری هەرێمە و دەبێت بە زوترین کات دەست بە دابەشکردانی موچە بکرێت و هیچ بڕە پارەیەک نەماوە حکومەتی عێراق نەینێرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق: لەبارەی موچەی فەرمانبەران دادگ...

وەزارەتی دارایی عێراق: لەبارەی موچەی فەرمانبەران دادگای فیدڕاڵیمان ئاگادارکردوەتەوە