دیمهنێكى ده‌روازه‌ى گونده‌كانى دۆڵى ئاكۆیان ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى باڵه‌كایه‌تى
قایمقام: پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كراوه بۆیه دواكه‌وتووه
دۆڵی ئاکۆیان له چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئاوه‌كه‌یه‌تى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئاو بۆ به‌شێكی گونده‌كانى دۆڵى ئاكۆیان دراوه، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت، پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌كه كراوه بۆیه دواكه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له ئاوى ئیداره‌ى سۆران ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ پڕۆژه‌كه دیاریكرابوو بۆ جێبه‌جێ كردنى بریتی بووه له 712 ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ى كه بۆ ته‌واوى پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش كرابوو، زۆر له‌و بڕه زیاتر بووه و دوو قۆناغیش دانراوبوون بۆ جێبه‌جێكردنى.
ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ى بۆ ته‌واوى پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش كرابوو، بودجه‌كه‌ى له قۆناغى یه‌كه‌مدا بریتى بووه له یەک ملیار‌و و 800 ملیۆن دینار و بۆ قۆناغى دووه‌میش بڕى 670 ملیۆن دینار پێشكه‌ش كرابوو.
به‌پێی ده‌رخسته‌كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا له حه‌وزى ئاوى رواندز له رێگه‌ى راكێشانى بۆرییه‌وه ئاو ده‌گه‌یه‌ندرێته خه‌زانه ئاوه‌كانى دۆڵى ئاكۆیان و له قۆناغى دووه‌میشدا تۆڕى ئاو بۆ ناوخۆى گونده‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و گوندانه‌ى كه لە دۆڵى ئاكۆیان سوودمه‌ندى پڕۆژه‌كه ده‌بن بریتین له گونده‌كانى ئاکۆیانی کۆن و خواروو، کەڕەک، ئاکۆکەون و کانی کەوان.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى قه‌زاى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه له پێداچوونه‌وه‌دایه و دواتریش ده‌درێته‌وه ته‌نده‌رین بۆ جێبه‌جێ كردنى.
وتیشی “به‌م زووانه كارى پێداچوونه‌وه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرێت و ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنى”.