دەیان مریشکیش مردار بوونەتەوە

لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بەهۆى وەرگەڕانى بارهەڵگرێک لە نزیک چەمى رێزانى سنوورى قەزاى دوکان، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە سەر رێگای چەمی رێزان لە نزیک پێچەکانی گەورەدێ ئوتومبێلێکی بارهەڵگر کە مریشکی بارکردبوو، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لە دەستداوە دەدات و ئوتومبێلەکەی وەرگەڕاوە.

“لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە”، هاتوچۆى سلێمانى وادەڵێت.

هەرچەندە سەرەتا بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى وا بڵاوى کردەوە کە لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دواتر ژمارەکەیان بۆ دوو گیانلەدەستدان گۆڕى.

+964صورة من منصة (شبكة):

964 دەزاتێت، ئەو دوو لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە سەرنشینى بارهەڵگرەکە بوون، جگە لەوەش لە رووداوەکەدا دەیان مریشک مرداربوونەتەوە.

زانیاری دێت…

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون