وێنه‌یه‌كی ئه‌رشیفیی كاتی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی 11ی ئاداری 1970 له به‌غدا
له یادی 11ی ئاداردا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌لی كوردستان رێگه به پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی نادات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، له یادی رێككه‌وتنی 11ی ئادار به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان رێگه نادات پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانی بكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له یادی 54 ساڵه‌ی رێككه‌وتنی 11ی ئاداری 1970ی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رێككه‌وتنه‌كه به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی وه‌سف ده‌كات.
هاوكات وتیشی، “لەم یادەدا جەخت لە پێویستی و گرنگیی پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، خەڵکی کوردستان هەرگیز رێگە نادات مافەکانی پێشێل بکرێت و ستەم و زۆرداری لێ بکرێت و عێراق بگەڕێندرێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆری و تاکڕەوی”.
له 11ی ئاداری 1970 سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر رێككه‌وتنیان كرد بۆ راگرتنی شه‌ڕ و پێدانی مافه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا، كه خۆی له ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان ده‌بینینه‌وه، به‌ڵام دوای چوار ساڵ رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا و حكومه‌تی عێراق شه‌ڕی دژی كورد هه‌ڵگیرسانده‌وه و رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا، دواتریش به رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دووباره دیاریكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی نێوانیان له “رێككه‌وتنی جه‌زائیر 1975” رێككه‌وتنی 11ی ئادار كۆتایی هات.