ئەنجامدانی نوێژ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
رێنمایی شەرعی و کارگێڕی بڵاوکردەوە
وەزارەتی ئەوقاف داوا دەکات؛ هەستی رۆژوەوان بپارێزرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ئەوقاف، بڕیاریدا تەنیا 10 شەوی کۆتایی مانگی رەمەزان مزگەوتەکان بەشەودا بکرێنەوە و ناشبێت، لە دام و دەزگاکان خواردن و خواردنەوە لە ماوەی ئەو مانگەدا پێشکەشبکرێن.
ئەو وەزارەتە، داوا لە چێشتخانە، کافتریا، دوکان و بازارەکان دەکات لەو مانگە حورمەتی مانگەکە بگرن و هەستی رۆژووانان بپارێزن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان و هەڵەبجەی کردووە.
رێنماییەکان نۆ رێنمایی شەرعی و هەشت رێنمایی کارگێڕین و پەیوەستن بە مانگی رەمەزان.
دەقی نوسراو و رێنماییەکان: