حاسڵاتی ئەمڕۆ

ئیسرائیل ناوچە ئاوەدانەکان بۆردومان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

جۆ بایدن دەڵێت: بەبۆچوونەکانی من ناتانیاهۆ زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنێت بەتایبەت کەوا دەکات هەموو جیهان لە دژی ئیسرائیل بوەستنەوە، دەشڵێت حەماس دەیەوێت ئاگربەستێکی هەمیشەیی ئەنجامبدرێت.

بەڕێوەبەری دابینکردنی بەرگری شارستانی دەڵێت: سوپای ئیسرائیل باسی بوونی ناوچەی ئارام دەکات لە کەرتی غەزە، کەچی ناوبەناو بۆردومانیشی دەکەن.

وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدا ئەقسا داوا لە وڵاتان دەکات داو دەرمانی پێویستیان بۆ بنێرن دەشڵێت: پێویستە بریندارەکانمان بنێردرێنە دەرەوەی کەرتی غەزە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا وتی، بە دڵنیاییەوە بەپێی ویژدانی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل بکرێت.

سی ئێن ئێن لە زاری بەڕێوەبەری کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆمەڵەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان وتی، هەڵدانی هاوکارییە مرۆییەکان لەسەر ئاسمانی غەزە رێگەیەکی خراپە بۆ گەیاندنی هاوکاریی.

یائیر لابید سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دەڵێت: ئەگەر 66 هەزار گەنجی حەریدیم لە سوپا وەربگیرێن، ئەوا سوپای ئیسرائیل 105کەتیبەی نوێی پێویست بۆ دابیندەکرێت.

ئاماری کوژراوانی غەزە بەرزبووەوە و ئیسرائیل رێگری لە ه...

ئاماری کوژراوانی غەزە بەرزبووەوە و ئیسرائیل رێگری لە هاوکارییەکان دەکات