دیمه‌نی كاتى خاوێنكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانى ناو سه‌نته‌رى سۆران... وێنه: راگه‌یاندنى ئه‌وقافی سۆران
هه‌ڵمه‌تى خاوێنكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت
ته‌واوى مزگه‌وته‌كانى سۆران بۆ مانگى ره‌مه‌زان ئاماده ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌وقافی سۆران هه‌ڵمه‌تێكی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده بكرێن بۆ مانگى ره‌مه‌زان.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له دوێنێوه له‌لایه‌ن چه‌ند تیمێكی گه‌ڕۆكه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
د. پشتیوان سرێشمه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافی ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ته‌واوى مزگه‌وته‌كانى سنووره‌كان خاوێنده‌كرێنه‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه 964 له ئه‌وقافی سۆران وه‌ریگرتووه، له سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه نزیكه‌ى 600 مزگه‌وت هه‌ن و له‌ناویاندا ته‌نیا له 290 مزگه‌وت وتار ده‌خوێندرێته‌وه.
وتیشی “ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیری ئه‌وقاف و بۆ پێشوازی كردنه له مانگی رەمەزانی پیرۆز و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش هه‌موو مزگه‌وته‌كان ده‌گرێته‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ته‌نیا له 10 شه‌وى كۆتایی مانگى ره‌مه‌زاندا مزگه‌وته‌كانى ئیداره‌ى سۆران به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، له‌شوانى دیكه‌شدا وه‌ك هه‌میشه له‌دواى نوێژى عیشا داده‌خرێن.