ئیلۆن مەسک پەل بۆ یوتیوبیش دەهاوێژێت

یوتیوب مەترسی لەسەرە؟

964+
عادل کانەبی

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیلۆن مەسک خاوەنی تویتەر بە گۆڤاری فۆرتشنی وتووە، “مەسک بە نیازە کێبڕکێی یوتیوب بکات”.

ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس (تویتەری پێشوو) ئیلۆن مەسک، پۆستێکی لە ئێکس شێر کردووە، سکرینێکە و لۆگۆی ئێکسی بەسەیەوەیە کە لە لایەن کۆمپانیای دۆج دیزاینەر بڵاوکراوەتەوەو و نووسراوە؛ “بەمزوانە دەتوانن لەسەر ئەپی X لۆننگ بینەری ئەو ڤیدیۆ درێژانە بن کە دڵخوازتانە” و ئیلۆن مەسکیش کۆمێنتی لەسەر کردووە و نووسیویەتی بەمزوانە.

+964صورة من منصة (شبكة):

ئەم هەنگاوەی مەسک لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێشوو رایگەیاندووە، لە داهاتوودا بەکارهێنەران دەتوانن لەسەر تەلەفزیۆنە سمارتەکان بینەری ڤیدیۆ بن.

بە گوێرەی گۆڤاری فۆرتشن، لە هەفتەی داهاتوو ئیلۆن مەسک وەشانێکی تازەی ئێکس دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئێکس بۆ بەشداربوانی ئەمازۆن و سامسۆنگ کە هاوشێوەی یوتیوبە و دەتوانن ڤیدیۆ و گۆرانی ببینن و ببیستن.

ئەم گۆڕانکاریانەی مەسک دەیکات هەر لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە نوێکارییە کە لە ماوەی رابردوو لە تۆڕی ئێکس ئەنجامیداوە و کە زیادکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی بوو بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرەکان،

چاودێرانی بواری تەکنەلۆژیا وای دەبینن کە ئیلۆن مەسک ئێستا دەیەوێت کێبڕکێی یوتیوب بکات و ئەپێکی هاوشێوە دروستبکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوو داهاتێکی باشتر بۆخۆی پەیدا بکات، بەڵام دیار نییە تێیدا سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا.

لە ساڵی 2022 خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا، ئیلۆن مەسک کۆمپانیای توویتەری بە بڕی 44 ملیار دۆلاری کڕییەوە و دوای کەمترلە ساڵێک ناوی تۆڕەکەی بۆ ئێکس گۆڕی.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کێشەی هەیە و رادەوەستێت

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کێشەی هەیە و رادەوەستێت

ئیلۆن مەسک 250 دۆلار داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس دەک...

ئیلۆن مەسک 250 دۆلار داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس دەکات