هاوشێوەى ساڵى رابردوو

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن، هەڕەشەى خۆپیشاندان دەکەن دەڵێن، گەیشتوینەتە بنبەست و لە هەر رۆژێکى مانگى رەمەزاندا بێت، خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە.

دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکیان بۆ 964 ناردووە دەڵێن، ماوەى 9 ساڵە ئابڵوقەیەکی ئابوری هەمەلایەن خراوەتە سەر پێنجوێن و حکومەت هیچ پڕرۆەژەیەک بۆ پێنجوێن جێبەجێ ناکات.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەکە کۆبوونەوەیەکیان لە هۆڵى کتێبخانەى قەزاکە ئەنجامداوە، وەک ئەوەى لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەى پێکراوە، گەیشتوون بە بنبەست بە تایبەت لە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانیانى کارەبای 24 کاتژمێری، بۆیە بریاریانداوە هاوشێوەى ساڵى رابردوو لە هەر کاتێک بە گونجاوى بزانن خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و رێگەى ملەکەوە دەگرن.

جگە لە کارەباى 24 کاتژمێرى، دوساید کردنی رێگای پێنجوێن – کەوڵۆس و دەروازەی شارو پردی چەمی گەورەو قیرتاوکردنی رێگای گوندەکان و تۆڕی ئاوی پێنجوێن و دیاری کردنی بەشە بودجەی پێنجوێن لەهەردو مەرزی باشماخ و سەیرانبەن، بەشێکى دیکەن لە داواکارییەکانى دەستەکە.

ئەگەر ناچاری نەبێت کارەبای پێنجوێن نابڕدرێت

ئەگەر ناچاری نەبێت کارەبای پێنجوێن نابڕدرێت