دڵسۆز ماوەتی
“هونەر لە هەولێر پێش نەکەوتووە”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
خانمە هونەرمەند دڵسۆز ماوەتی دڵگرانە لە دۆخی هونەری هەولێر و رەتیشی دەکاتەوە بەشداری کارێک بکات لەگەڵ کلتوری کۆمەڵگا نەگونجێت.
لە ئێستادا دڵسۆز ماوەتی سەرقاڵی کاری تایبەتی خۆیەتی و ماوەیەکی زۆریشە بەشدار نەبووە لە هیچ دراما و فیلمێکدا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “ئۆفەر دێتە بەردەمم، بەڵام نامەوێت بەشداری هەندێک کاری هونەری بکەم کە لەگەڵ کلتوری کۆمەڵگا نەبێت، لە هەولێریش هیچ پێشکەوتنێک نابینم بەداخەوە و ئەوەی هەیە کارە سینەماییەکانی سلێمانیە”
دڵسۆز ماوەتی، بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە دراما و شانۆیی کردووە.
پێداچونەوەی : پەری ساڵح