چارەسەری کێشە بەپەلەکان

هەشتەم دیداری سلێمانی بۆ مانگی نیسان سازدەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

هەشتەمین دیداری ساڵانەی سلێمانی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سازدەکرێ کە ساڵانە لە مانگی ئادار بەرێوەدەچوو، بۆ ئەمساڵ دیدارەکە تاوتوێی چارەسەری کێشە بەپەلەکانی عێراق، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات.

پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی (ئایرس) کە رێکخەری دیدارەکەیە، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، هەشتەمین دیداری ساڵانەی سلێمانی لە رۆژانی 17 و 18ی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە زانکۆی ئەمریکی عێراق/ سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە چەندین کەسایەتی باڵا و بڕیاربەدەست لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کۆ دەبنەوە بۆ تاوتوێکردن و بەدواداچوونی دواترین ئاڵنگارییەکان.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دیداری ئەمساڵ بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ناکۆکییە بەردەوام و قەیرانە مرۆییەکانی ئێستای غەززە کە ئەم ناکۆکییانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دۆخی سیاسی ناوچەکە دروست کردوە، هەروەها ئەم دیدارە لە کاتێکدا دێت کە ناسەقامگیری لە گۆرانی کەش وهەوادا لە عێراقدا لە زیادبوونە.

رێناد مەنسور بەڕێوبەری دەستپێشخەری عێراق لە چاتم هاوس ئەوەی وتووە، دیداری ئەمساڵی سلێمانی لە کاتێکی گرنگدایە بۆ عێراق و ناوچەکە، وە گرنگی زیاتری دیدارەکە لەوەدایە کە سیاسەتمەدارانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیی و شیکەرەوەکان و سەرکردەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە کۆببنەوە بۆ شیکردنەوەی بنەچەی هۆکاری ناکۆکییەکانی ئەمڕۆ و کارکردن لەسەر پەرەپێدانی رێگاکان بە ئامانجی راگرتنی خوێنڕشتن لە غەزە و سەرانسەری ناوچەکەدا.

دیداری سلێمانی ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ چەندین ناوەندی لێکۆڵینەوە لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەچێت، حەوت هاوبەشی فەرمی بەشدارییان کردووە لە پلاندانان و جێبەجێکردنی دیداری ئەمساڵدا، لەوانە:

پەیمانگەی چاتم هاوس Chatham House
سێنتری ئینتەرناشناڵ Century International
گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی International Crisis Group
ئینستیتۆ ئەفاری ئینتەرناسیۆنال Istituto Affari Internazionali
پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوڕاست Middle East Institute
پەیمانگای ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ ئاشتی United States Institute of Peace
سەنتەری بەیان بۆ پلاندانان و لێکۆڵینەوە Al-Bayan Center for Planning and Studies

شارەوانی و زانکۆی سلێمانی بۆردێک پێکدەهێنن

شارەوانی و زانکۆی سلێمانی بۆردێک پێکدەهێنن

لە سلێمانی دیداری ئیسماعیل خەیات ساز دەکرێت

لە سلێمانی دیداری ئیسماعیل خەیات ساز دەکرێت