بەرەو کەنداوی عەدەن دەچوون

هەشت موشەک و فڕۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکان خرانە خوارەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا چوار مووشەکی کروزی دژە کەشتی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

فەرماندەییەکە دەڵێت هێرشەکە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 3:35 بۆ 4:55ی ئێوارە بە کاتی سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجامدراوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” هەروەها رایگەیاندووە، هێزەکانیان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستوه‌تە خوارەوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکانی هاوپەیمان لەگەڵ ئێران بەرەو کەنداوی عەدەن بەرزبوونەتەوە.

بە قسەی سێنتکۆم بێت، ئەو رێوشوێنانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بووە بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان.

لە 19ی مانگی رابردوه‌وه‌ حوسییەکان دەیان هێرشیان کردوه‌تە سەر کەشتی و تانکەرە بازرگانییەکان لە دەریای سور و کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەبی، کە گومانیان هەیە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبێت یان بەرەو بەندەرەکانی بڕۆن.

بۆ رێگریکردن له‌ هێرشه‌كان، هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە 12ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ چەندین ناوچەیان بە ئامانج گرتووە لە یەمەن ، سوپای ئەمریکا بە تەنیا جارجار هێرش دەکاتە سەر ئەو موشەکانەی کە بە وتەی خۆی ئامادەن بۆ هەڵدانی.

"حوسییەکان هۆکاری گرانبوونی خواردن و دەرمانن"

ئیسرائیل یەکەیەکی نوێ پێکدەهێنێت و حوسییەکانیش دەڵێن �...

ئیسرائیل یەکەیەکی نوێ پێکدەهێنێت و حوسییەکانیش دەڵێن نابێت کەشتی تێپەڕێت