دەشتی ناوکوڕ

سەفەرچی ئەمجارە لە نیشتیمانی بەرهەمهێنانی پەتاتەیە

سەفەرچی ئەمجارە چووەتە دەشتی ناوکوڕ لە قەزای بەردەڕەش، رووبەڕێکی گەورەی ئەم ناوچەیە بە پەتاتە داچێندراوە، ساڵانە 450 هەزار تۆن پەتاتە لەو دەشتە دەچێندرێت، ئەمەش دەکاتە %70ی کۆی بەرهەمهێنانی پەتاتە لەهەموو هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 650 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دەهێندرێت.

هەریەکە لەوڵاتەکانی سعودیە، ئیمارات، ئوردن و ئازەربایجان کڕیاری پەتاتەی کوردستانن، حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ بڕیار وایە 500 هەزار تۆن پەتاتە بچێندرێت.