رێبین جەمال

“11 ساڵە بیر لە بەرهەمهێنانی گۆرانیەک دەکەمەوە”

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

موزیكژەن و گۆرانیبێژ رێبین جەمال پاش ساڵانێک بێدەنگی، بەمزوانە دوو بەرهەمی فۆلکلۆر نوێ دەکاتەوە و دەشڵێت، هەوادارانم لە بیر نەکردووە.

ئێوارەیە و دوا هەنسکم لێوەرگرە، هەموومان بەم گۆرانیە ئاشنای دەنگە خۆشەکەی رێبین جەمال بووین، بەڵام ساڵانێکە بێدەنگە و بەرهەمی نوێی نییە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی “هیچ کات هەوادارانم لەبیر نەکردووە، بەمزوانە دوو بەرهەمی نوێ لە دایک دەبن، کە فۆلکلۆرە و یەکێکیان ماوەی 11 ساڵە بیری لێدەکەمەوە و کاری بۆ دەکەم تا بتوانم بەشێوەیەکی باش نوێی بکەمەوە”.

رێبین جەمال ساڵی 1971 لە كۆیە لەدایك بووە، زیاتر لە 30 ساڵە کاری هونەری دەکات

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"سەر قافڵەی هەموو گەڕەکەکانی هەولێر تەیراوەیە"