12 ماسی نزیكه‌ى یه‌ك تۆن ده‌بن
ماسییه گه‌وره‌كان له به‌نداوى موسڵیش راوكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌نداوى موسڵ ژماره‌یه‌ك ماسى گه‌وره له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه راوكران، به قسه‌ى ماسیگرێك ئه‌و ماسیانه‌ى راویان كردووه نزیكه‌ى یه‌ك تۆن ده‌بن.
چه‌ند رۆژێكه راوكردنى ماسیه گه‌وره‌كان بووه‌ته بابه‌تێكى سه‌ره‌نجڕاكێش، كه له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا له به‌نداوى دوكان و رووبار‌ى سیروان چه‌ند ماسیه‌كى گه‌وره راوكراون و ئه‌مجاره‌ش له به‌نداوى موسڵ راوده‌كرێن.
مونیر كه‌ریم، ئه‌و ماسیگره‌ى ماسییه گه‌وره‌كانى له به‌نداوى موسڵ راوكردووه، به 964ـى وت، تا دره‌نگانى شه‌و نه‌یانتوانیوه هیچ ماسییه‌ك راوبكه‌ن، به‌ڵام تۆڕى ماسیگرتنه‌كه جێ‌دێڵن و كه به‌یانیه‌كه‌ى دێن ژماره‌یه‌ك ماسی گه‌وره‌ى پێوه بووه.
ئه‌م رووداوه سه‌ر له‌به‌یانى دوێنێ له سنوورى به‌نداوى موسڵ روویداوه.
مونیر ده‌ڵێت “12 ماسی گه‌وره‌ى كێش جیاواز به تۆڕه‌كه‌وه‌بوون كه به‌هه‌موویان نزیكه‌ى یه‌ك تۆن ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له موسڵ و دهۆك دوكانى ماسیفرۆشتن هه‌ن راسته‌وخۆ لێیان كڕیون.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ماسیه گه‌ورانه‌ى به تۆڕه‌كه‌وه بوونه یه‌ك به یه‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه لێده‌كرێنه‌وه و مونیری ماسیگریش دڵخۆشه به‌و راوكردنه‌ى.
پێشتر 964 سۆراغى ئه‌و ماسیه گه‌ورانه‌ى كرد و بۆی ئاشكرا بوو كه ئه‌م جۆره ماسییه ناوى Mangarـه و به‌پێی قسه‌ى پسپۆڕێكى زینده‌وه‌رزانیش شوێنى سه‌ره‌كى ژیانیان، رووباره‌كانى دیجله و فوڕات و ئه‌و رووبارە بچووك زێ و ده‌ریاچانه‌ن کە دەڕژێنە ئەو دوو رووبارەوە.
له دوێنێ 5.3.2024 ـه‌وه، بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوه و ماوه‌ى زیاتر له سێ مانگیش ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 یش قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی له به‌نداوى موسڵ له رێكه‌وتى 1.4.2024ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 1.7.2024 و لە رێکەوتی 2.7.2024 یش راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.