لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك پێش ئێستا رایگه‌یاند، لیستی موچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكرده‌وه، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا موچه‌ی مانگی شوباتی 2024یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه جگه له وه‌رنه‌گرتنی سێ موچه‌ی ساڵی 2023.
به پێی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، حكومه‌تی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ند كراوه داهاته نه‌وت و نه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكات.