رۆژین وادەڵێت

“کورد حەزی لە گۆرانی خاو نییە و هەر حەزی بە ‌هەڵپەڕکێیە”

+964

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

هونەرمەند رۆژین بۆ 964  ئاشكرای دەکات، بڵاوکردنەوەی گۆرانی سینگڵ باشترە لە ئەلبوم و دەشڵێت، کورد حەزی بە گۆرانی هەڵپەرکێ و بەزم و رەزمە.

رۆژین دوایین بەرهەمی رۆژی ڤالانتاین بە ناوی “ناڤێم” بڵاوکردەوە، ئێستاش کار بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکان بە جیا باشترە، ئەلبوم کەمتر دەچێتە ناو خەڵکەوە، داواش لە هەوادارانی دەکات خۆیان خۆشبووێت و لە ئاوێنەدا بە قوربانی خۆیان بن”

رۆژین لە شاری ئەدەنەی تورکیا لەدایکبووە، جگە لە گۆرانی وتن رۆڵی بینیوە لە چەند فیلمێکی سینەمایی و کاری شانۆییدا، بە گۆرانی “هێژاییە”ش ناوبانگی زۆری پەیداکرد.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

کاروان کامیل لە پاریسەوە دەرکەوتەوە

کاروان کامیل لە پاریسەوە دەرکەوتەوە