حاسڵاتی ئێوارە
“کاتی راگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستین هاتووە”
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری دەرەوەی سعودیە لە راگەیاندراوێکدا وتی: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە دەوڵەتی فەڵەستین رابگەیەندرێت، کە قودسی رۆژهەڵاتیش پایتەختەکەی بێت.
سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ، کە لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەشە رایگەیاند، دەیانەوێت هەموو دیلەکانی کەرتی غەزە ئازاد بکرێن و هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە خەڵکی سڤیل.
سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: تا بتوانین دیلەکانمان بگەڕێنینەوە، دەبێت شەڕ و هێرشی زۆر توند دەستپێبکەینەوە و بچینە ناو جەرگەی رەفەح.
جۆ بایدن دەڵێت: واشنتۆن پابەندە بەوەی هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەو کەسانەی، کە زۆرترین پێویستیان پێیەتی لە کەرتی غەزە.
وەزیری دەرەوەی فەڵەستین وتی: ئیسرائیل بەردەوامە لە بەکارهێنانی سیاسەتی برسیکردن لە دژی دانیشتوانی غەزە وەک ئامرازێکی جەنگکردن.