کیلۆی بە 30 هەزارە

نۆبەرەی چوالە هاتە بازاڕەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

نۆبەرەی چوالە هاتووەتە بازاڕەوە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی 30 هەزار دینارە، میوە فرۆشێک دەڵێت، خواستی لەسەرە.

چۆمان مەحمود خاوەنی ماڵی میوە بە 964ـی وت، چوالەی هاوردەی تورکیا ماوەی دوو رۆژە هاتووەتە بازاڕەوە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی 30 هەزار دینارە.

باسی لەوەکرد، هۆکاری گرانی نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە دەرەوە دێت و نۆبەرەیەتی و بوونی خواستە لەسەری.

ئەوەی خستەڕو، ماوەی نزیکەی 20 رۆژێکی دیکە چوالەی خۆماڵی پێدەگات و نرخەکەی بە تەواوی دادەبەزێت.

چوالە یەکێکە لە میوە بەهارییەکان و تامێکی مزر و ترشی هەیەو زۆرجار بە خوێوە ئەخورێت، لەهەرێمی کوردستانیش بەرهەمێکی باشی هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قەیسی ترش بەناوی چوالەوە فرۆشراوە

قەیسی ترش بەناوی چوالەوە فرۆشراوە