لە مەرزی تەوێڵە - شووشمێ

دوو تۆن و 100 کیلۆ فاسۆلیای تەڕ لەناوبرا

پێشەوا محەمەد

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر بڕی دوو تۆن و 100 کیلۆ فاسۆلیای تەڕدا گیرا، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە دەڵێت، رەوانەی ئێران کراوەتەوە.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو فاسۆلیا تەڕە لەکاتێکدا بووە هەوڵ دراوە بهێندرێتە هەرێمی کوردستانەوە و ساغ بکرێتەوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، ئەو خۆراکانەی دەهێندرێنە مەرزەکە ئەگەر مەرجەکانی حکومەتی عێراقیان تێدا نەبێت بە شیاوی خواردن نازاندرێن، بەڵام لەناونابرێن و رەوانەی ئێران دەکرێنەوە.

وتیشی، “ئەگەر خواردن و کەلوپەلی بەسەرچوو بهێندرێت و دەستی بەسەردا بگیرێت، ئەوا لەناودەبرێت و رێگە نادرێت بگەڕێندرێتەوە ئێران.

964 زانیویەتی، ئەمساڵ تا ئێستا بڕی کەمتر لە سێ تۆن کەلوپەلی بەسەرچوو و خرابوو لەو مەرزەدا دەستی بەسەردا گیراوە، ساڵی رابردوو ئاماری دەستبەسەرداگرتنی خۆراک و کەلوپەل لە هەمان مەرز 500 تۆن بووە.

مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.