داوای لابردنی دەکەن

دانیشتوانی گوندی کەوتەی هەڵەبجە دژی تەلبەندکردنی ناوچەکەیان گردبوونەوە

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی گوندی کەوتەی ناوچەی نەوڕۆڵی لەپارێزگای هەڵەبجە بەهۆی تەلبەندکردنی سنوری گوندەکەیان لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە گردبوونەوە داوای لابردن و راگرتنی دەکەن.

فایەق عەلی ئەنجومەنی گوندی کەوتە بە 964ـی وت، وەک خەڵکی ناوچەکە گردبووینەتەوەو ناڕەزایی دەردەبڕین بەرامبەر ئەو تەلبەندکردنەوەی سنووری گوندەکەمان،  چونکە زەوی گوندەکەمان زۆرینەی کشتوکاڵییەو دەیان ساڵە لێرە دەژین هیچ زەرەر و زیانێکمان نەبووەو ئەمەش قابیلی قبوڵ نییە و دەمانەوێت ئەو کارەی پاسەوانی سنوور هەڵبوەشێتەوە.

ئەنجومەنی گوندەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یاداشتێکیشیان بەرزکردوەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و حکومەتی هەرێم داوای راگرتنی کارەکە دەکەن چونکە ئاوی رووباری سیروان راستەوخۆ سنووری نێوان عێراق و ئێرانی دیاری کردوە.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە شوێنی گردبوونەوەکە ئامادەبوو بە 964ـی وت، نوسراوێکمان ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە ئەو سنوورەی دیاری دەکرێت زیان بەدانیشتووانی گوندەکان نەگەیەنێت و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت ئەو کات سنوور دیاری بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەڵەبجە دەیەوێت سنوورەکانی فراوان بکات و چەند ناوچەیە...

هەڵەبجە دەیەوێت سنوورەکانی فراوان بکات و چەند ناوچەیەکی دەربەندیخان دەبات