بۆ هاندەرانى بارسا

بەمزوانە پیدرێ و دیۆنگ نابیننەوە

964+

وریا فەتاح

ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، پیکانەکەى دیۆنگ و پیدرێ سەختە و وا پێویست دەکات ماوەیەکى زۆر لە لاکێشەى سەوز دوور بکەونەوە.

دواى ئەوەى لە یارییەکەى شەوى رابردووى نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بلباو کە بە یەکسانبوون کۆتایى هات، هەریەک لە پیدرێ و دیۆنگ بەهۆى پێکانەوە لە یاریگا هاتنە دەرەوە، ئاماژەکانیش بەو ئاراستەیەن پێکانەکانیان قورسە.

چاڤى راهێنەر دڵتەنگە و ئەو لە لێدوانى دواى یارییەکە، چەندە بە ئەنجامەکە دڵتەنگ بوو دوو ئەوەندە بێتاقەتى پێکانى ئەو دوو کوڕەى لەسەر روخسارى دەرکەوتبوو، چونکە وەک باسى کرد پێکانەکانیان باش دەرناکەون و ماوەیەکى زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێن.

بەپێى پشکنینە سەرەتاییەکان، فرێنکی دی یۆنگ تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێی راستی هەروەها پێدرێ لە کاتی پاسدانی تۆپێکدا تووشى پێکان بوو و بە گریانەوە لە یاریگا هاتە دەرەوە.

لەو یارییەدا بارسێلۆنا هەر ئەو دوو یاریزانەى لەدەستنەدا، بەڵکوو دوو خاڵى یارییەکەشى لەدەستدا و بە یەکسانبونەکەى خاڵێکى وەرگرت و نەیتوانى سود لە دۆڕانەکەى جیرۆنا و یەکسانبوونەکەى ریاڵ مەدرید وەربگرێت و جارێکى تر بە جیاوازى هەشت خاڵ کەوتە دواى ریاڵى پێشەنگ.

پێکانی رۆناڵدۆ سووکە و گاڤی نەشتەرگەری بۆ کرا

پێکانی رۆناڵدۆ سووکە و گاڤی نەشتەرگەری بۆ کرا