پێشانگا کراوەتەوە
پێنج رۆژ لە زانکۆی سۆران کتێب بەنرخی هەرزان دەست دەکەوێت
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە زانکۆی سۆران سێیەمین پێشانگای کتێب کرایەوە و نزیکەی سێ هەزار کتێب داشکاندنیان بۆ کراوە و نمایشدەکرێن.
پێشانگاکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت و کتێبەکان 30٪ بۆ 50٪ داشکاندیان بۆ کراوە، رێکخەرانی دەڵێن، جگە لە خوێندکارانی زانکۆی سۆران، خەڵکی قەزاکە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن سەردان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024، رێبەر عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سۆران بە 964ـی وت، “سێ هەزار کتێب لە بوارە جیاجیاکان کە چەندین ناوەندی کتێب لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی سۆران هێناویانە، لێرە نمایش دەکرێن”.
هەر کەس بیەوێت دەتوانێت لە 9:00ـی بەیانی تاکو 5:00ـی ئێوارە سەردانی پێشەنگاکە بکات.
“ئامانج لەو پیشەنگایە گرینگی دانیدانی زیاترە بە کتێب و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری خوێندکارانی زانکۆیە کە بتوانن بە نرخێکی کەمتر سود لەو کتێبانە وەربگرن کە لێرە نمایش کراون.
زانکۆی سۆران لە پێنج فاکەڵتی و 28 بەش پێکهاتووە، ئەمساڵ شەش هەزار و 325 خوێندکار لە زانکۆکە دەخوێنن.
پێداچوونەوە: هاوبەش