دوکاندارێک وا دەڵێت
“خاوەن موڵک هەیە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە کرێی پێشەکی لە دوکاندار وەرگرتووە”
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێڕ
دوای پێنج رۆژ لە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، دوکاندارێک بە دڵی پڕەوە دەڵێت، “دووەمجارە دووکانم دەسوتێت، هەشت دەفتەر دۆلار زەرەرم کردووە، ئەگەر قەرەبوو نەکرێمەوە پارەم نییە دوکانەکەم چاک بکەمەوە”.
ئەو دوکاندارە دەڵێت، “خاوەن موڵک هەبووە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە کرێی پێشەکی لە دوکاندار وەرگرتووە”.
بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکەوێتە نێوان شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری شاری هەولێر، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 27.2.2024 لەپڕ هەواڵی ئاگر گرتنی ئەو بازاڕە بوو بە گەرمترین رووداو، بەپێی راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکانی ئەو بازاڕە 166 دوکان بەتەواوی سووتاوە.