بە بناری قەندیل و وەرتێ دا تێدەپەڕێت
کار لەسەر رێگایه‌ك دەکرێت رواندز به رانیه ده‌به‌ستێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى رواندز پلانێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى چاككردنه‌وه‌ى رێگایه‌كی نوێ قه‌زاكه‌ى به رانیه‌ى ناوه‌ندى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ببه‌ستێته‌وه.
دوو رێگاى سه‌ره‌كى قه‌زاى رواندز به رانیه ده‌به‌ستێته‌وه به‌ڵام به‌هۆى خراپی رێگاكان و دۆخى ئه‌منى به‌تایبه‌تیش له‌سنوورى بنارى قه‌ندیل ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه ئه‌م رێگایانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاتوچۆى تێدا ناكرێت.
رێگاى یه‌كه‌میان له رواندزه‌وه به‌ره‌و خانه‌قا و ناحیه‌ى وه‌رتێ، له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ربه‌ند و سه‌ركه‌پكان و دواتریش بۆ رانیه كه درێژییه‌كه‌ى 79 كیلۆمه‌تر و ماوه‌ى گه‌یشتنیش به ئۆتۆمبێلى بچووك بۆ رانیه، یه‌ك كاتژمێر و 52 و خوله‌كی پێویسته.
رێگاى دووه‌میان، له ناوه‌ندى قه‌زاى رواندز ده‌ستپێده‌كات بۆ خانه‌قا و گوندى بۆكریسكان له بنارى قه‌ندیل و له‌وێشه‌وه بۆ لۆفه‌كانى كورته‌ك و سه‌ر رێگاى قه‌ڵادزێ و بۆ ده‌ربه‌ندى رانیه و بۆ ناو رانیه، درێژی رێگاكه 100 كیلۆمه‌تر و ماوه‌ى گه‌یشتن به ئۆتۆمبێلى بچو‌وكیش له رواندز بۆ رانیه دوو كاتژمێر و پێنج خوله‌كی پێویسته.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز، به 964ـى وت، ده‌مێكه چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه له پلانماندایه، به‌ڵام دۆخى ئابوورى وه‌ك پێویست نه‌بووه.
وتیشی “به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌م پلانه‌مان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت ئه‌م رێگایه به‌رووى هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه”.
به‌قسه‌ى قایمقام، كردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه جگه له‌وه‌ى سوودى زۆرى بۆ هاوڵاتیانى هه‌ردوولادا هه‌یه كه سه‌ردانى ئه‌م دوو شوێنه ده‌كه‌ن، هه‌مانكات له رووى گه‌شتیاری و بازرگانى بۆ هه‌ردوولا گرنگی تایبه‌تى ده‌بێت.