هەژمارى من" رەتدەکەنەوە"
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەڵەبجە گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
هاوشێوەى سلێمانى، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەڵەبجەش گردبوونەوە و پشتیوانى لە بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى دەکەن سەبارەت بە پێدانى مووچە.
گردبوونەوەکە لە فولکەی عومەری خاوەر دەستیپێکرد، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران بە رێپێوان و وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆرو هوتافکێشان لەناو بازاڕەوە تا بەردەم باخی گشتی رۆیشتن.
زانیار عەلی کە پیشەى مامۆستایە و یەکێک لە رێکخەران و بەشداربووانى گردبوونەوەکەى هەڵەبجە، بە 964ـى وت، “ئامانجی گردبوونەوەکە ئەوەیە بە زووی موچە دابەش بکرێت و “هەژماری من” رەتدەکەینەوە، داواش دەکەین بە شێوەی راستەوخۆ لە بەغدادەوە موچەکانمان پێبدرێت و بە هەمووشێوەیەکیش پشتیوانی لە بڕیاڕەکانی دادگاى فیدڕاڵى دەکەین”.
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی "ههژماری من" رهتدهكهنهوه
پێداچوونەوە:وریا فەتاح