دانی ئالڤێس. فۆتۆ: ئاژانسەکان
داوای زیاتر دەکات
داواکاری گشتی ئیسپانیا بە چوار ساڵ زیندانیەکەی ئەلڤێس ناڕازییە
964+
سۆما حەکیم زادە
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردوەتەوە، داواکاری گشتی شاری بارسێلۆنا سەرقاڵی ئامادەکردنی تانەدانێکە لە بڕیاری دادگا سەبارەت بە سزای چوار ساڵ و نیو زیندانیکردن بەسەر دانی ئەلڤێس، داواکاری گشتی وتویەتی ئەمە کەمترین سزای زیندانییە کە لە تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسیدا لە یاسای ئەم وڵاتەدا هەیە.
رۆژی 22.2.2024 دواجار دادگای شاری بارسێلۆنا لەسەر دۆسیەی دانی ئەلڤێس ئەستێرەی بەڕازیلی بڕیاریدا، بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی جگە لەزیندانی چوار ساڵ و نیو پێبژاردنی 150 هەزار یۆرۆ سزاکەی دەبێت.
هەربۆیە داواکاری گشتی شاری بارسێلۆنا هاواری لێ هەڵساوە دەڵێت: پێویست بوو ماوەی زیندانیکردنی دانی ئەلڤێس زیاتر بێت.
داواکاری گشتی باوەڕی وایە دادگا چاکەی لەگەڵ ئالڤێس کردووە، بەشێک لە سزاکەی کەمکردوەتەوە لە زیندانیەوە بۆ پێبژاردن لەکاتێکا هەموو یاریزانێکی ئاستی سەروو دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەمەش بەپێی هەواڵەکەی رۆژنامەی مارکا.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی