هۆشدارى دەدرێت
وەزارەتى پێشمەرگە بۆ سەیرانکەران: تەقەکردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
964+
وریا فەتاح
شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه، هۆشدارى دەدات بە سەیرانکەران و دەڵێت،” تەقەکردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و لە سەنگەرەکان دوورکەونەوە”.
لە ئاگادارییەکدا بۆ ئەو هاوڵاتیانەى دەچنە گەشت و سەیران، شانەى راگەیاندن و هۆشیارى پێشمەرگە دەڵێت: له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هارو ده‌ستپێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر روو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بۆیە بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
یەکەم: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
دووەم: بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه وهێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
سێیەم: ده‌بێت هه‌مومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین، بۆیه بڕینی دار و راوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
چوارەم: پێویسته هاوڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتیمانیه‌دا، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
پێنجەم: پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.