وەک ئەوەى لە یاریگادا بومەلەرزە رووبدات
هاندەرانى نەسر لەسەر رۆناڵدۆ دژى فیدراسیۆنى تۆپى پێى سعودیە دەوەستنەوە
964+
وریا فەتاح
وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر راگرتنى رۆناڵدۆ بۆ یارییەکەى ئەمشەوى نەسر بەرامبەر حەزم، هاندەرانى نەسر کارێکى ناوازەیان پۆ پشتگیرى رۆناڵدۆ ئەنجامدا و یاریزانەکەیان توشى سەرسوڕمان کرد.
لە خولەکى حەوتى یارییەکە، هاندەرانى نەسر بە تێکڕا لە یاریگادا دەستیان بە جوڵە کرد و دەنگى دەهۆڵ و هاواریان بۆ رۆناڵدۆ، بومەلەرزەى لە یارییەکەدا دروستکرد.
ئەو کارەى هاندەرە زەردپۆشەکانى سعودیە، پشتگیری‌کردن بوو لە ئەفسانەى پرتوگالى و ئیدانەکردنى بڕیارەکەى لیژنه‌ی رێككار و ره‌وشت له فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه کە بۆ ئەو یارییە رۆناڵدۆى راگرتبوو.
رۆژنامەنوسى نزیک لە یانەى نەسر، عەبدول عەزیز مەریسل، دیمەنى ساتى پشتگیرى هاندەرانى یانەى نەسرى داناوە، کە تێکڕا بۆ پشتگیرى ئەفسانەکەیان هاوار دەکەن.
یارییەکەش بە شێوەیەکى دراماتیکى کۆتایى هات و هەر لایەکیان چوار گۆڵیان لە تۆڕى یەکترى جێگیر کرد و بە خاڵێک لە یارییەکە هاتنە دەرەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی شه‌باب نواندی، لیژنه‌ی رێككار و ره‌وشت له فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه، بڕیاری دا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی به را‌گرتن بۆ یه‌ك یاری و پێبژاردنی بڕی 10 هه‌زار ریال سعودی سزا درا، هه‌روه‌ها یانه‌كه‌شی ده‌بێت 20 هه‌زار ریال بده‌ن به یانه‌ی شه‌باب، كه پاره‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵای یانه‌كه‌یه.