لەگەڵ هاوپەیمانان کۆبوونەوە

لیژنە سەربازییەکانی عێراق تاوتوێی کشانەوەی هێزە بیانییەکان دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

لیژنە سەربازییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانیش دەڵێت، راپۆرتى کۆتایهێنانى ئەرکەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان پێشکەشکردوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.2.2024، یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، لیژنەکە کۆنووسێکیان پێشکەشکردووە بەمەبەستی تەواوکردنی پێداویستییەکانی پلانی کۆتایهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییە فراوانەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

“لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ مەترسییەکانی تیرۆر، هەڵوێستی ژینگەی ئۆپەراسیۆنەکان و پتەوکردنی توانای هێزە چەکدارەکانی عێراق کردووە”، یەحیا رەسوڵ وا دەڵێت.

باسلەوەشکراوە، لیژنە لاوەکییەکان بەردەوامدەبن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە خولییەکانی خۆیان بۆ تەواوکردنی کارەکانیان.

لە رێکەوتی 8.2.2024، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بوونه‌تە فاکتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم شێوازه‌ زیاتر پاڵ بە حکومەتی عێراقه‌وه‌ بنێت، لە جاران زیاتر سووربێت بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی ئه‌م هێزانه‌ له‌ عێراقدا.

عێراق: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوونه‌ته‌ فاكته‌ری ن...

عێراق: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوونه‌ته‌ فاكته‌ری ناسه‌قامگیری له‌ عێراق