لە بەغداوە دێت
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌رمینیا ده‌گاته هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌رمینیا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی، سه‌رۆكی ئه‌رمینیا ڤاهاكن خاچاتوریان ده‌گاته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه و باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌رمینیا بكرێت.
له كۆنفرانسی ئاسایش له میونشن، لە 24.1.2024 سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبوونەوە، بە گوێرەی راگه‌یاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بواری ئابووری و بازرگانی گفتوگۆ کرابوو.
سه‌رۆكی ئه‌رمینیا ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 26.2.2024 گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن پێشوازیی كرا، دواتر كۆبوونه‌وه و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌بوو.