حەمید عوسمان
“دوێتێک لەگەڵ هاوسەرەکەم بڵاودەکەمەوە”
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
هونەرمەند حەمید عوسمان بۆ 964 ئاشکرای دەکات بەمزوانە دوێتێک لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، دەزانم میوانەکانم حەز بە چ گۆرانیەک دەکەن.
حەمید عوسمان لە ساڵی 2023 بڕیاربوو چەند بەرهەمێکی نوێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی کلیپ دوایدەخات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “لە وڵاتی هۆڵەندا نیازم هەیە یەکێک لەو بەرهەمانەی هەیە کلیپی بۆ دەکەم، دوێتێکیشم لەگەڵ هاوسەرەکە دەبێت، چونکە دەنگی خۆشە و هەریەک لە عەدنان کەریم و زەکەریا عەبدوڵاش سەرسامن بە دەنگی”.
حەمید عوسمان بەوە ناسراوە شەوە ئاهەنگەکانی قەرەباڵغن و میوانێکی زۆر رووی تێدەکەن، لەمبارەیەوە دەڵێت، هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەزانم میوانەکانم حەز بە چ گۆرانیەک دەکەن.
حەمید عوسمان لەدایکبووی ساڵی 1985ی سلێمانیە، لەگەڵ هاوسەرەکەی دانیشتووی وڵاتی سویدن و باوکی دوو منداڵە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح