زیانەکانیان چەند بوون؟
دوکاندارێکی لەنگە: ئەوەی سووتا سووتا و ئەوەی دیکە تاڵان کرا
964+
شیراز عەبدوڵا
دوکاندارەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دوای سووتانی دوکانەکانیان چوونەتەوە شوێنەکە و بۆ پەیامنێری 964 باسی زەرەروو زیانەکانیان دەکەن.
یەکێک لە دوکاندارەکان دەڵێت، هیچیان بۆ دەرنەچووە ئەوەی سووتاوە رۆشتووە و ئەوەشی مابوو تاڵان کراوە.
دوکاندارێکی دیکە دەڵێت، بایی 10 دەفتەر دۆلار زیانی کردووە بەهۆی ئەوەی دوکانەکەی هی مۆبایل بووە و بەشێک لە مۆبایلەکان سووتاون و بەشێکیشی دزراون.