دوای ئاگره‌كه
964 پاشماوه‌ی سووتاوی بازاڕی له‌نگه پێشان ده‌دات
964+
شیراز عه‌بدوڵا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27.2.2024 ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 07:30 ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند.
دوای دوو كاتژمێر 40 خوله‌ك ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا.
په‌یامنێری 964 له ناو بازاڕی سووتاوی له‌نگه‌ی هه‌ولێر وێنه‌كان ده‌گوازێته‌وه، كه چۆن به‌شێكی بازاڕه‌كه بووه به خۆڵه‌مێش.
له كاتی گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كاندا هێشتا ورده ئاگری بچووك ماون و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به وردی ده‌یانكوژێننه‌وه و بڕیاره تا به‌یانییش ئێشكگر بن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا