رێگای زەڕایەن - دەربەندیخان

رووداوێکی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەووتەوە

+964
بڕوا مەجید – شارەزوور

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێک لە جۆری جێب واز، لەسەر ڕێگای شارەزوور بۆ دەربەندیخان شەش کەس بە سەختی برینداربوون و براونەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی زەڕایەن بۆ 964 وتی، “بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری جێب واز، لە نزیک گوندی یەخشی شەش کەس برینداربوون، کە ئەندامی یەک خێزانن و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ کراون”.

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەکەوە بە 964ی وت، شەش بریندارەکە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەڵام دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە سلێمانی

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، بریندارەکان  کوردن و دانیشتووی  قەزای کەلارن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

داشكانی لێخۆشبوونی سزاكانی هاتوچۆ سێ رۆژی ماوه‌

داشكانی لێخۆشبوونی سزاكانی هاتوچۆ سێ رۆژی ماوه‌