به‌رگریی شارستانی روونی ده‌كاته‌وه
ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر چۆن كۆنتڕۆڵ كرا؟
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی وت، به شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو، به سیستمێكی قبوڵكراوی خۆمانه توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا.
ئاشكراشی كرد، له 18 بنكه‌وه ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی به‌شداریی كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد.
میراودولی سوپاسی هاوڵاتیانی خۆبه‌خۆش و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی كرد، كه هاوكاریان بوون.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش، وتی، لیژنه‌ی هونه‌ریی به‌رگریی شارستانی راپۆرتی خۆی ئاماده ده‌كات و زیانه‌كان دیاریی ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964، پێشبینیی ده‌كرێت 80 تا 90 دوكان سووتابن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27.2.2024 ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 07:30 ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا